کۆبوونەوەی بنەماڵەی قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی لە سەر مەزاری #ڕامین_فاتحی لە دووهەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی لەلایەن رژیمەوە
هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی حکوومەتیی ڕامین فاتحی، بنەماڵەی قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی لە سەر گۆڕەکەی لە شاری سنە کۆبوونەوە و وێڕای درێژەدان بە داواکاری و نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ قوربانییەکان، جەختیان لەسەر یەکگرتوویی دژی ڕێژیمی ستەمكار كردەوە.
ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠١ ڕامین فاتحی تەمەن ٤٨ ساڵ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر و لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری سنە گیانی بەختکرد.
سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٣
خەڵکی کوردستان شایانی کیان و ژیانێکی سەربەخۆ و ئەوڕۆیین بە ئاسۆی سۆسیالیستی
Comments